نامەی کراوە بۆ بەرپرسانی بەلجیکا

نامەی کراوە بۆ بەرپرسانی بەلجیکا

Started
June 12, 2021
Petition to
KRG
Signatures: 201Next Goal: 500
Support now

Why this petition matters

Started by Ranjdar Grawy

بۆ/ سەرۆك وەزیرانی حکومەتی فیدرالی بەلجیکا، ئەلێکساندەر دیکرو

بۆ/ سەرۆك وەزیرانی حکومەتی هەرێمی فڵاندێرن، یان یان بۆن

بۆ/ وەزیری کاروباری دەرەوەی بەلجیکا، سوفی ویلمز

 

بەڕێزان،

ئێمە کە ئەم نامەیەمان واژوو کردووە، دەمانەوێت پێتان ڕابگەیەنین کە پێشوازیتان لە مەسرور بەرزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی بەها و پرنسیپە دیموکراتیەکانە و بەڵکو هاندانی دیکتاتۆریەت و گەندەڵی و بەرتەسککردنەوەی ئازادیە لە بەر ئەم هۆیانە:

١) ئێمە دڵنیاین کە بەڕێزتان ئاگادارن چی لە هەرێمی کوردستاندا دەگوزەرێ. ئەمڕۆ حوکمی نادیموکراتی تاکڕەوانەی خێڵگەرا لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتۆتە ترۆپکی نادادی. هەر دەنگێکی ناڕازی و نادەستەمۆ کپ و سەرکوت دەکرێت بە زەبری کوشتن و توندوتیژی و بەند کردن و ڕاوەدوونان و ئەشکەنجە و کڕین و بێزار کردن. سەرباری هەمووشیان لە ڕێگەی سەدان دەزگای ڕاگەیاندن و هێزێکی بەکرێگیراوی ئەلەکترۆنی لە سۆسیال مێدیادا.

٢) لە کاتێکدا چەند مانگی ڕابردو یەکێتی ئەوروپا، ئەڵمانیا ، فەرەنسا، ئەمەریکا ، کەنەدا بە شێوازی جیاواز سەبارەت بە پێشێلکاریەکانی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی نارەزایی خۆیان دەربڕیوە لە کوشتنی خۆپێشاندەران و گرتنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان. بەڕێزتان و حکومەتەکەتان بێ دەنگیتان هەڵبژاردووە و بە پێچەوانەوە پێشوازی گەرمیان لێ دەکەن و بە سەروباڵیاندا هەڵدەدەن لە کاتێکدا بە ڕواڵەت ڕۆژانە لێدوان دەدەن بۆ پشتگیری ئازادی و مافی مرۆڤ. بەداخەوە کردارەکانتان بیرهێنەرەوەی ئازارە قوڵەکانی مێژووی ڕەشی پاشا لیۆپۆلدی دووەم و ئازارەکانی گەلانی کۆنگۆی کۆن و ڕەواندای تازەن.

٣ ) لە کاتێکدا ئەو بنەماڵە گەندەڵکارانە ئازادیان لە هەرێمی کوردستاندا سەربڕیوە، ئێوەش هاوکاریان بوون بە شاردنەوەی ئەجێندا و بەروار و شوێنی دیدارتان لەگەڵ مەسرور بارزانی و دەستگیرکردنی چالاکوانان. ئێمە دڵنیاین کە ئەگەر دیدارەکەتان وەک دیدارە ئاساییەکانتان پێشوەخت ڕابگەیاندایە، ئەوا سەدان ئازادی خواز و چالاکوانی مەدەنی ئامادە دەبوون بۆ شەرمەزارکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

٤ ) ئەگەر بەڕاستی هاوکار و پشتیوانی خەڵکی کوردستانن لە دژایەتی داعش و تیرۆریستان، ئەوا دڵنیاین کە شاراوە نیە لێتان کە هۆکاریێکی سەرەکی گەشەکردنی بیری داعش و تیرۆریست، بوونی حوکمی ناداد و نادیموکرات و داپڵۆسێنەری وەک بنەماڵەکانی هەرێمی کوردستانە چونکە گەنجان هیوایان بە گۆڕانی مەدەنی لەدەستداوە و تروسکەی ڕوناکی بەدی ناکەن.  بۆیە خەڵکانی ئازادیخواز و دڵسۆز زۆر لە مەترسی ئەوەدان کە پراکتیکەکانی ئەم دو بنەماڵەیە  زوو یان درەنگ ببێتە هۆکاری سەرهەڵدانی داعشێکی کوردی و کوردستان بە تەرو وشکەوە بسوتێنێت.

٥ ) ئێمە کە واژوی ئەم نامەیەمان کردووە دەمانەوێت هەرێمەکەمان ببێتە نمونەیەکی دیموکراسی کە تێیدا یاسا سەروەر بێت، لە ڕێگای هەڵبژاردنی پاك و دوور لە هەرەشە و کڕینی دەنگ و ویژدان. دەمانەوێت ڕێز لە ئازادی تاک و سەروەری مرۆڤ بگیرێت. دەمانەوێت خۆشگوزەرانی خەڵك لە ڕێگای بوژاندنەوەی ئابوریەکی بەرهەمهێنەرەوە گەشە بکات. بۆ ئەمەش پێویستمان بە پشتیوانی هەموو دیموکرات خوازێکی جیهانە. بۆیە ئێمە نارەزایی دەردەبڕین بەرامبەر سەرجەم دەزگا و کەسانێك کە خۆیان بە دۆستی خەڵکی کوردستان پێشان دەدەن، بەڵام لە بەرامبەر برسیکردن و سەرکوتکردنەوەی دەنگی ئازاد و بنەما دیموکراسیەکان بێدەنگن و تەنها بەرنامە و ئەجێندایان بۆ مامەڵەی بازرگانی و ئابوریە لەگەڵ دەسەڵاتی  نارەوای خێڵەکی هەرێمی کوردستان.   

 

چاوەڕوانی وەڵامتانین.

 

لەگەڵ ڕێزدا...

Support now
Signatures: 201Next Goal: 500
Support now
Share this petition in person or use the QR code for your own material.Download QR Code

Decision Makers

  • KRG